وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 5-7-2025 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شاری بنت جبەیل، کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان ئەم ئامارانە کاتییە.
لە هێرشێکی جیادا ماڵێک لە ناوچەی شێبا کرایە ئامانج و کەسێک بریندار بوو.