زارى کرمانجى-سؤران
ئەندازیار یوسف ئەحمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: “هەركەس بەبێ پێشكەش كردنی داواكاری بە بەڕێوەبەرایەتی ئاو و وەرگرتنی ڕەزامەندی، زێدەڕۆیی بكاتە سەر تۆڕەكانی ئاو، هەروەها ئەو كەسانەش كە بۆڕییەكانیان بۆ كون دەكەن، دووچاری سزایی یاسایی دەكرێتەوە، هەروەك لەم ڕۆژانە كەسانێك بەو هۆیەوە دەسگیر كراون و لێپێچینەوەی یاسایان لەگەڵ كراوە، “.
گووتیشی: ” داواكاریشین لە هاووڵاتییان لەكاتی بینینی ئەو جۆرە زێدەڕۆییانە، ئاگادارمان بكەنەوەو ناوەكانیان لای ئێمە پارێزراو دەبێت، بۆ ئەوەی تیمەكانی نەهێشتنی زێدەڕۆیی بەدواداچوونی بۆ بكەن و ئەو جۆرە كەسانە دەستگیر بكرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.