محەممەد مەحموود- سۆران :
بەپێی ئاگاداری نامەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە ” ئاگاداری بۆ ئەو خێزانانەی جیابونەتەوەو (تەڵاق نامە)یان هەیە بەڵام لەبەر هەر هۆکارێک بێت لە ئەپڵیکەیشنەکە یەکێکیان ناوی بلۆک کرایە، جا چ ئافرەتەکە بێت یاخود پیاوەکە”.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو کەسەی کە ناوی سڕاوەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانیان بۆ پڕبکەینەوەو ڕەوانەی بەغدای بکەین بۆ ئەوەی بەشە خۆراکیان نەفەوتێ و ناویان داخلی سیستەمی نوێکردنەوەی بەشە خۆراک بکرێ وە کێشەکەیان بۆچارەسەر بکەین .