عەلی محەمەد نائینی گووتەبێژی سپای پاسدارانی ئیران هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و گووتی” وەڵامدانەوەی خێرای کۆماری ئیسلامی لێكدانەوەكانی دوژمنی تێکداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ دیاریکردنی سەرکەوتن یا شکست لە شەڕێکدا دەبێت ئامانجەکان بە هەند وەربگیرێن.
نائینی زیادی کرد: دوژمنانی ئێران تێگەیشتنێکی پێویستیان لە بارەی کۆماری ئیسلامی نییە، لە ئەگەری هێرشكردنەوە بۆ سەر ئێران بۆ وةلامدانەوە هیچ هێڵێكی سوورمان نابێت”.