پسوڵەی خۆراکی هەولێر درێژکردنەوەی ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراکی ڕاگەیاند و دەڵێت” تا ١ـی ئاب بەردەوام دەبێت”.
لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، بەهەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی بەغداد بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەی پسوڵەی خۆراک.
ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی تاوەکو ١ی ئابی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.
بەپێی سیستمێک عێراق بڕیاریدا فۆڕمی پسوڵەی خۆراک لە سەرانسەری عێراق بکاتە ئەلکترۆنی، و لە هەرێمیش پارێزگای هەڵەبجە وەک یەکەم پارێزگا پرۆسەکەی تێدا بەڕێوەچوو، و هاوکات بڕیاربوو 5ـی تەممووز کۆتا وادەی پرکردنەوەی فۆڕمەکەبێت.