ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە ٦٩ دۆلار نزیک دەبێتەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٣٠ سەنت دەفرۆشرێت، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٦ دۆلار و ٤٩ سەنت دەفرۆشرێت.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا