بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە بانکی ناوەندیی عێراق پشووە و دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان دەکەوێتە رۆژی دووشەممە.
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە 06-07-2025 لە بانکی ناوەندیی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاریی دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی “هەژماری من” بەشدارن، بۆ رۆژی دووشەممە 07-07-2025 دواخراوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، لەبەر ئەو هۆکارە لە رۆژی دووشەممە 07-07-2025 بڕی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان، دەتوانن لەو رۆژەدا سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان.