پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
حاجی محییەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی، لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، بەشێك لە دراوەكان گۆڕانیان بەسەر داهاتووە، تمەنی ئێرانیش بەرێژەیەكی بەرچاو بەهاكەی لە دەست داوە”.
نرخی سەرجەم دراوەكان لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران :
100 دۆلار بە 147,000 دینارە.
100 دۆلار بە تومەنی ئێرانی 3 ملیۆن 530 هەزار تمەنە.
100 دۆلار بە لیرەی توركی بە 1866 لیرە .
100 یۆرۆ بە 99 دۆلارە.
100 پاوەن بە 113دۆلارە.
100 لیرەی توركی بە 8,000 دیناری عێڕاقییە
100 هەزار تمەنی ئێرانی 4,400 دیناری عێراقییە .