زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
دوای تێپەڕ بوونی نزیكەی سێ مانگ بەسەر خنكانی مامۆستا ئاڤێستا یوسف، گەڕان بەدوای تەرمەكەی نوێژی مردووی بە غیابی لەسەر دەكرێت و كەیسەكەی دادەخرێت.
عەقید كاروان میرئاودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لەم دوو ڕۆژەدا گەڕانە بەردەوام دەبێت بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یوسف، بەتایبەتیش ڕۆژی شەەمە كاتژمێر 7ی بەیانی تا 7 ئێوارە، هەڵمەتێكی فرەوانی گەڕانی تیمەكانی بەرگری شارستانی بە درێژەی ئەو ڕوبارەكە و شوێنەی كە لێی خنكاوە بەڕێوە دەچێت”.
گووتیشی: “ئەگەر تەرمەكە هەر نەدۆزرایەوە هەر لەوێ نوێژی مردووی بە غایبی لەسەر دەكرێت، كەیسەكەی بەتەواوی دادەخرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە جار بەجار تیەكانمان لە ڕوبارەكە گەڕان ئەنجام بدەن بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی بەڵام بەشێوەی فەرمی نابێت.

































































