زاری كرمانجی-چۆمان
لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان بڵاوی كردەوە: ” لەسەر بڕیاری ئەحمەد بارزان عەلیكۆ، قائیمقامی قەزای چۆمان، سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكەمان لە شوێنی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك، هەستان بە لەناوبردنی 200 كیلۆ پەنیر و بڕێك كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەر چوو”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئەو پەنیرە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش لە بازگەی ناوپردان بە هاوكاری بەشی ئاسایشی چۆمان دەستی بەسەرداگیرابوو و شیاوی خواردن نەبوو، لەگەڵ كۆمەڵێك كەلوپەل و خواردەمەنی و بەرهەمی شیری لەو خواردن و خواردنەوە و كەلوپەلانەی لە دوو مانگی رابردوو لە بازاڕی قەزای چۆمان دەستیان بەسەردا گیرابوو سەرجەمیان لەناو بردران”.