زاری كرمانجی-سۆران
مامۆستایەكی زانكۆ دەڵێت: “هەر لە سەرەتاوە هەرێمی كوردستان هەڵوێستێكی وریا و بێلایەنی هەبووە لە ململانێكانی هەرێمی پاراستووە و دەسەڵات دارانی كورد لە هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی خۆیان لە لایەنگیری لەگەڵ ئێران یان ئیسرائیل بەدوور گرتووە.
د. نیار محیەدین، مامۆستای زانكۆ، بەزاری كرمانجی گووت:”سەڕەرای هەبوونی هەندێك لێكەوتەی ئابووری و دەروونی، بەڵام دوایین شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بە هۆی چەند هۆكارێكی جیۆپۆلەتیكی و ستراتیجی و ناوخۆیی، كاریگەرییەكی كەم و سنوورداری لەسەر هەرێمی كوردستان هەبووە. ئەمەش لەبەر چەند هۆكارێك بووە یەكێك لە هۆكارەكان ئەوەبوو كە هەر لە سەرەتاوە هەرێمی كوردستان هەڵوێستێكی وریا و بێلایەنی هەیە كە لە ململانێكانی هەرێمی پاراستووە و دەسەڵات دارانی كورد لە هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی خۆیان لە لایەنگیری لەگەڵ ئێران یان ئیسرائیل بەدوور گرتووە، لەبری ئەوە سەرنجیان لەسەر پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆیی و هاوسەنگی دیپلۆماسی بووە”
ئەوەشی خستەڕوو: “ئەم بێلایەنییە یارمەتیدەر بووە لەوەی هەرێمی كوردستان نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بە وەكالەت. هەروەها هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل وریا بوون لە فراوان نەكردنی مەودای ڕووبەڕووبوونەوەكەیان. بەتایبەت لە تێوەگلانی ڕاستەوخۆی هەرێمی كوردستان لە دوژمنایەتییەكانیاندا، هەرچەندە ئێران ناو بەناو ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار كردووە كە تۆڕی هەواڵگری لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان هەبووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەكی جەوهەری یان پەرەسەندنی سەربازی لە كاتی دوایین شەڕدا لە هەرێمی كوردستان ئێرانی نەكردە ئامانج، لە لایەكی ترەوە پێدەچێت ئێران خۆی لە كردنەوەی بەرەیەكی نوێ لە هەرێمی كوردستان بە دوور گرتبێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە ناسەقامگیریی زیاتری عێراق بكات و دووربكەوێتەوە لە ئیستفزازی ئەمریكا و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان كە ئامادەییان لە هەرێمی كوردستاندا هەیە”.

































































