زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ” لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دەرچووانی، زانكۆی سۆران، پڕۆژەی دەرچووانی ڕادەگەینێت. پڕۆژەكە لە لایەن، سەنتەری پەرەپێدانی كار- زانكۆی سۆران، جێبەجێدەكرێت. ئامانج لەم پڕۆژەیە بۆ زیاتر ئاگاداربوونە لە دۆخ و گوزەرانی دەرچووان، هاوكات هەبوونی هەماهەنگی بەردەوام، لە نێوان زانكۆ و دەرچووان و دەستخستنی دەرفەتی زیاتر بۆیان لە گشت ئاستەكان
.
ئەم ڕاپرسییەی بەردەستت بریتییە لە كۆمەڵێك پرسیار بۆ پڕۆژەیەكی گرنگی زانكۆی سۆران، كە تایبەتە بە دەرچووانی زانكۆی سۆران لە پێناو زیاتر ئاگاداربوون لە دۆخی پیشەیی و گوزەرانییان، هاوكات هەماهەنگی زیاتر و دەستخستنی دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووان لە هەموو ئاستەكان.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پڕكردنەوەی ئەم پرسیارنامەیە بە ڕاستگۆییەوە، هاوكاری پێشخستنی داهاتووی خۆت و ئەم نیشتیمانەیە، بۆیە تكایە بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ بكە بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون و دروستكردنی پردێكی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و دەرچووان، هەماهەنگی و هاوكاری زیاتر لە نێوانمان و هەبوونی داتایەكی ڕاست و دروست و كارپێكراو.
تێبینی: زانكۆ تەنها بەرپرسیار دەبێت لەو دەرچووانەی خۆیان تۆماردەكەن لە پڕۆژەكە.
لە ڕێگەی ئەم لینكەوە خۆت تۆماربكە:

































































