زاری كرمانجی:
🔸محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (BBC) رایگەیاند:
🔴 عیراق ئامادەكاری كردبوو رووبەڕووی لێكەوتەكانی جەنگی ئەم دواییە ببێت، رۆڵێكی گرنگی دیپلۆماسیشی بینی لە روونكردنەوەی لێكەوتەكانی جەنگ و گرنگیی راگرتنی و پەنابردنەبەر دیالۆگ.
🔴 لە بەرامبەر بەزاندنی كایەی ئاسمانیی عیراق لەلایەن قەوارەی ئیسرائیلەوە، سكاڵای فەرمیمان لە ئەنجومەنی ئاسایش تۆماركرد.
🔴 چەند گرێبەستێكمان هەیە بۆ بنیاتنانی سیستمێكی تەواوكاری بەرگریی و گرێبەستی نوێش دەكەین بۆ مسۆگەركردنی كایەی ئاسمانیمان.
🔴 عیراق دیپلۆماسیەتی نەرم و هاوسەنگی گرتەبەر و بەردەوامیش بوو لە ناردنی پەیام بۆ دۆست و هاوبەشەكانی لەبارەی مەترسییەكانی دۆخی ناوچەكە، كە سەروەریمان مایەی سەوداسەریی نییە.
🔴 فراوانكردنی رووبەری جەنگ ئەگەری هەبوو زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی عیراق بگەیەنێت و كاریگەریشی لەسەر دابینكردنی وزە و هەناردەكردنی نەوت بۆ وڵاتانی ناوچەكە دەبوو.
🔴 مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەف لە راگەیەندراوێكدا هۆشداریی دا لە مەترسییەكانی بەردەوامبوونی جەنگ، حكومەتیش بە هاوكاریی هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان، سەركەوتوو بوو لە بەدوورگرتنی عیراق لە جەنگ.
🔴 پەیوەندی باشمان لەگەڵ ئەمریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و هەردوو وڵات بایەخی سەقامگیریی عیراق دەنرخێنن و نایانەوێ بیخزێننە ناو هیچ ململانێیەك لەچوارچێوەی گرژییەكانی نێوانیان.
🔴 كاركردن بۆ هەرەسپێهێنانی دەسەڵات لە ئێران لێكەوتەی مەترسیداری لەسەر تەواوی ناوچەكە دەبێت.
🔴 ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق لە مانگی ئەیلولی 2026 كۆتایی دێت، گفتوگۆش لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان دەكەین بەمەبەستی گواستنەوە بۆ پەیوەندیی ئەمنیی دووقۆڵی.