وەرزش – زاری كرمانجی :
بەرگریكارێكی هەڵبژاردەی سعوودییە، لە چوارچێوەی بەشداریكردن لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا چارەسەری ڕاگرتنی جووڵەكانی مێسی باس دەكات.
موعتەز هۆساوی، بەرگریكاری هەڵبژاردەی سعوودییە ئاشكرای كرد كە ڕوبەروبوونەوەی مێسی بە زەحمەت دەزانێت.
پێشكەشكار لێی دەپرسێت، هاندەران دەڵێن تەنیا تۆ دەتوانی مێسی ڕابگریت ؟
موعتەزیش لە وەڵامدا دەڵێت: “نەخێر زۆر قورسە و ڕاگرتنی مێسی پێویستی بەوە دەكات كە دایك و باوكت نزات بۆ بكەن”.
پێشكەشكارەكە دووبارە لێی دەپرسێتەوە، تەكتیك بۆ كەمكردنەوەی مەترسی مێسی چییە ؟ موعتەزیش دەڵێت” مەگەر زۆر بەتوندی لێی بدەین، ئەگەرنا هیچ شێوازێك بۆ ڕاگرتنی مێسی شك نابەین”.
لە جامی جیهانی 2022 هەڵبژاردەكانی ئەرجەنتینە و سعوودییە كەوتوونەتە بەر یەك لە كۆمەڵەی سێیەم لە پاڵ پۆڵەندا و مەكسیك كێبڕكێ دەكەن، یەكەم یاریی كۆمەڵەكە لە نێوان سعوودییە و ئەرجەنتینە دەبێت 26 ی ئەم مانگە و كاتژمێر 1 ی دوانیوەڕۆ.