زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كورستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات .
بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی پرسی مووچە و بار و دۆخی دارایی ئێستای كوردستان و نەوت و دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هەردوو شاندی حكوومەتی هەرێم و عێراق دەكەن .
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، خوێندنەوەی ڕاپۆرتێك لەسەر دواین كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم بە ئامادەیی نوێنەری كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو..
هاوکات، پرسی مووچە و نەوت و دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لەگەڵ حكوومەتی عێراق تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت .
بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی بڕیار لە چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەدرێت كە نزیكەی دوو مانگە حكوومەتی عێراق بە نایاسایی دەستی بەسەرداگرتووە .
































































