مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپاسالاری ئیسرائیل لە ناوچە دەستبەسەرداگرتووەكانی باشووری سووریا، هۆشدارییەكی توندی بۆ ئێران و گرووپەكانی نزیكی لە ناوچەكەدا نارد و ڕاگەیاند “سەرجەم لایەنەكانی ئەو بەرەیە دەكەینە ئامانج كە ئێران لە ناوچەكە دژ بە ئێمە دروستی كردوون،”
ئەیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل، دوێنێ سێشەممە 1ـى تەممووزی 2025، سەردانی ئەو ناوچانەی باشووری سووریای كرد كە لەلایەن سوپای وڵاتەكەیەوە دەستیبەسەرداگرتوون و لە كۆبوونەوەیەكی دا لەگەڵ سەربازانی ڕاگەیاند “هەر شوێنێك ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل، هێرشی دەكەینە سەر، ” هۆشداری بە سەربازانی وڵاتەكەشی دا كە دەبێت ئامادەباشییەكی باشیان هەبێت و هەموو كاتێك چاویان كراوە بێت، بە تایبەت لە بەرگریی كردن لە بەرزایییەكانی گۆلان كە لە ناوچەی بەرگریی پێشەوە دایە.
دوای ڕووخانی حكومەتەكەی ئەسەد، تا ئێستا سوپای ئیسرائیل 25 كیلۆمەتری لە خاكی سووریا كۆنترۆڵكردووە .


































































