دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەقێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاستی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ” نە ئۆفەرێک پێشکەش بە کۆماری ئیسلامی ئیران دەکات و نە دانوستایان لەگەڵیان دەکات”.
ترامپ جارێکی دیکە جەختی لەسەر لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کردەوە و نووسی: بەپێچەوانەی ئۆباما کە لەژێر یاسای شکستخواردووی JCPOAدا ملیارها دۆلاری پێبەخشیون، تەنانەت قسەیان لەگەڵ ناکەم، چونکە ئێمە دامەزراوە ئەتۆمییەکانیانمان لەناوبردووە.