زاری كرمانجی :
لە پێناو باشتركردنی جۆری ماددەكانی سەبەتەی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند:” چەند نموونەیەك لە جۆری برنجی ئەمریكی هاوردەكراو لە تاقیگەی كوالێتی كۆنترۆڵ وەرگیراوەو بۆ دڵنیابوون لە باشی جۆری برنجەكە لە ڕووی تەندروستی و شیاوییەوە تا پشكنینی بۆ بكرێت و دواتر بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت”.
هەروەكو لە راگەیاندراوەكەی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك هاتووە :” لە ئێستادا 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریكی هاوردەكراوە و بڕیارە لەگەڵ سەبەتەی خۆراكی مانگانە بەسەر هاووڵاتییان دابەش بكرێت”.