لە ئیدارەی سۆران زیاتر 10 كەس كاندیدن
حەسەن هادی زایر گووتەبێژی دەستەی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشکرایکرد، ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە كاتی خۆیدا بەردەوامن و كۆمسیۆن هیچ نیازێكی نییە جارێكی تر دەرگای نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكاتەوە.
لە سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر لە 10 كەس خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق كاندید كردووە، بە هەر دوو رەگەزەوە كە زۆرینەی ئەو كەسانە بەر پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە.
حەسەن هادی زایر، بەبێ ئەوەی رۆژەكەی دیاری بكات ئاماژەی بەوەدا، كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەم واتە سەرەتای مانگی 10 دەبێت.
بڕیارە لە 11-11-2025 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەكرێت مانگێك بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوام بێت.
































































