لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، کایالا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا داوای کرد لە زووترین کاتدا دانوستانەکان دەست پێ بکەنەوە.
لەو پێوەندییەدا کایالا کاڵاس ئەمڕۆ 1-7-2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبێ بە زووترین کات دەست پێ بکاتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند کە بە “عێڕاقچی”ی گوتووه ، هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دەبێت بەڕدەوام بێت و یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیه بۆ ئاسانکاری ئەم پرۆسەیە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا هۆشداریدا کە هەر هەڕەشەیەک بۆ کشانەوەی ئێران لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی یارمەتیدەر نابێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
عەباس عێراقچی پیشتر رایگەیاندبوو لە نەبوونی متمانەی کۆماری ئیسلامی بە ئەمریکا لەبەر ئەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە کاتێکدا ڕووی داوە کە کۆماری ئیسلامی لە ناو وتووێژ و دیپلۆماسیدا بووە و ئەوە ئەمریکا بوو کە غەدری لە دانوستان و دیپلۆماسی کرد.