بڕیارە سبەی 2-7-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام بدات و تیایدا تاوتوێی دوو پرس دەكرێت.
بە گوێرەی ئەو كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی حكوومەتی كوردستان دوو پرس تاوتوێ دەكرێن.
یەكێك لە پرسەكان تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەسەر دوایین ئەنجامی كۆبوونەوەی نێوان شاندی كوردستان و عێراق كە ماوەی هەفتەیەكە لەسەر پرسی نەوت لە گفتوگۆدان، دوێنی كۆتاییان بە گفتوگۆكان هێنا.
ئەنجوومەنی وەزیران دەیەوێ لەسەر ئەو پرسە بگاتە ئەنجامی كۆتایی تا وەڵامی بەغدا بداتەوە و رێككەوتنی كۆتایی لەسەر ئەو پرسە بكرێت.
پرسێكی تری كۆبوونەوەی سبەی تایبەت دەبێت بە بەدواداچوون لەسەر مووچەی مانگی ئایار و تەمووز، كە بەغدا هێشتا بۆ مووچەخۆرانی كوردستانی نەناردووە.
































































