نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان، ئاشکرای دەکات، زانیارییان هەیە جموجووڵەکانی د.ا.عش لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق زیاتر دەبن.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان رایگەیاند :’’ جموجۆڵەکانی دا.عش لە هەفتەی دواییەوە زیادیان کردووە، بەتایبەت لە ناوچەکانی دوزخورماتوو، داقوق و دەورووبەری شاری کەرکووک. گوتیشی: ئەمڕۆ چەند چەکدارێکیان لە سنووری پارێزگای ئەنبار بیندراون. دا.عش کۆتایی نەهاتووە و جموجووڵیان زیادی کردووە.
گوتیشی:” لەو هەفتەیە، لە پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالە و ناوچەکانی دوزخورماتوو داقوق چەکدارانی دا.عش بینراون” .
ئاشکرای دەکات، ناوەڕاستی عێراق کە هەمیشە باسی لێوە دەکەن، دا.عش مەترسیی لەسەر هێزەکان هەیە لەو ناوچانە و خەریکە گرژییان تێ دەکەوێت.
ئاماژەی بەوە کرد، پەڵکانە و داقوق و خورماتوو، ناوچەی ئاڵۆزن، هەموو چەکێک ناگاتە ئەو شوێنانە، بەربڵاوی ناوچەکەش وای کردووە جموجووڵی د.ا.عش زیاتر بێت.