پیاوێکی بەریتانی تەمەن ٩٢ ساڵ بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک و کوشتنی لە شاری بریستۆڵ سزا درا؛ کەیسێک کە نزیکەی شەش دەیە بەبێ چارەسەر مایەوە.
تەرمی لویزا دان تەمەن ٧٥ ساڵ، لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٦٧ لە زەوی ژووری میوانی ماڵەکەیدا لە ناوچەی ئیستۆن لە شاری بریستۆڵ لەلایەن دراوسێیەکییەوە بە خنکاوی دۆزرایەوە.
ڕایلاند هادلی لە دادگای بریستۆڵ بە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر و کوشتنی لویزا دان، ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ کە لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٦٧ لە ماڵەکەیدا بە مردوویی دۆزرایەوە دانی بە تاوانەكەی ناوە.
شەوی ڕووداوەکە، “هاوارە ترسناکەکان”ی لویزا دان کە بە تەنیا دەژیا، لەلایەن دراوسێکانیەوە بیسترا. ڕۆژی دواتر دراوسێیەک تەرمەکەی لە نهۆمی ژووری میوانی ماڵەکەیدا دۆزیەوە.
لە کاتی کوشتنەکەدا پۆلیس نزیکەی 19 هەزار پەنجەمۆری لە پیاوەکان و 2 هەزار لێدوان و 8 هەزار چاوپێکەوتنی ماڵ بە ماڵی وەرگرتووە، بەڵام بێ سوود بووە. تەنها دوای ئەوەی کەیسەکە لەلایەن پۆلیسی ئەڤۆن و سۆمەرسێتەوە پشکنین و پشکنینی DNA بۆ نمونەی مەنی کرایەوە، ناسنامەی ڕیلاند هادلی ئاشکرا بوو.
هادلی کە لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا کوشتنەکەی ئەنجامداوە، پێشتر دانی بەوەداناوە کە لە ساڵی ١٩٧٧ دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر دوو ژنە بەساڵاچوو (تەمەن ٨٤ و ٧٩ ساڵ)، ئەو تاوانانەی کە پۆلیس بە “بە شێوەیەکی ترسناک هاوشێوەی” کوشتنی خاتوو دان وەسفی کردووە.
هادلی لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ بە فەرمی تۆمەتبار کرا بەڵام تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 1-7-2025 بە فەرمی بڕیاری کۆتاییەکەی ڕابگەیەندرێت.