وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی چەك و تەقەمنی بە ئیسرائیل بە بری نزیکەی 510 ملیۆن دۆلارە.
پشتڕاستکردنەوەی ئەو فرۆشتنە ئەگەرییە، کە لەلایەن کۆمپانیای بۆینگ بەڵێندەرایەتی سەرەکی بۆ دەكرێت، دوای هەفتەیەك لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل دێت، هەروەها بەر لە سەردانەكەی نەتانیاهۆیە بۆ ئەمریكا و دیداری لەگەڵ ترەمپ.

































































