بنیامین نەتانیاهۆ دەچێتە كۆشكی سپی
بەگوێرەی زانیارییەكانی نێو هەواڵی پێگەی ئاکسیۆس، لە چەند رۆژی داهاتوو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی كۆشكی سپی دەكات و لە لایەن سەرۆكی ئەمریكاوە پێشوازی لێ دەكرێت.
لە لایەن خۆشیەوە گووتەبیژی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند ” ئامادە كاری بۆ پێشوازی لە بنیامین نەتانیاهۆ دەكرێت”، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە كاتی سەردانەكەی نەكرد.
پێگەی ئاكسیۆس نووسیویەتی ” ترەمپ ڕۆژی دووشەممە ٦ی تەمموز لە کۆشکی سپی میوانداری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات.
لە ئێستا چاوەكان لەسەر ئەم سەردانەیە، بەتایبەتی كە یەكەم سەردانی سەرۆكی ئیسرائلە دوای چەند 12 رۆژەی لەگەڵ ئیران.