ئەبولفەزل شێکارچی، گووتەبێژی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی جەختی لە بێمتمانەیی ڕەها بە ئیسرائیل کردەوە و ئاماژەی بەوەدا: ئێمە هەرگیز وشەی وەستانی ململانێکانمان وەک بژاردەیەک قبوڵ نەکردووە.
روونیكردەوە “ئیسرائیل هەرگیز جێی متمانە نییە، نە بۆ هیچ شوێنێکی جیهان و نە بۆ ئێران”.
گووتەبێژی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیران زیاتر گووتی” هێزە چەکدارەکانمان لە ڕابردوو زیاتر ئامادەن و لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەکی دیکەی ئیسرائیل، ڕووبەڕووی وەڵامێکی چەقێنەر و ددانشکێن دەبنەوە”.
هەروەها شێكارچی بە پێکەنینەوە گووتیشی: ئامادەکارییەکانمان سوپاس بۆ خوا زۆر باشترە لەجاران.