سۆران سرێشمەیی_خەلیفان :
بەهۆی كێشەیەكی زەوی و زار و هەروەها نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست قوتابخانەی گوندی تارینای خواروو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ داخرا.
بە گوێرەی زانیارییەكان كە دەست زاری كرمانجی كەوتوون بەهۆی كێشەی زەوی و زار ساڵانە ئەم گرفتە دووبارە دەبێتەوە و زۆریش هەوڵدراوە چارەسەری بنەڕەتی بۆ بكرێت.
مامۆستایەك لەو قوتابخانەیە كە نەیویست ناوی بنووسرێت بە زاری كرمانجی:” نزیك بە پەنجا قوتابی لە شەش گوندی ئەم ناوچەیە لە قوتابخانەكەمان دەخوێنن و بەهۆی ئەوەی كە قوتابخانەكە لەسەر زەوی هاووڵاتییەك درووستكراوەو ئەو كات بەڵێنیان پێ دابوو كە دوو كەسی لە بەرامبەر پێدانی زەوی بەم قوتابخانەیە بۆ دابمەزرێنن و دایاننەمەزراندووە، ساڵانە گرفت بۆ قوتابخانە دروست دەكات. هەروەها بەهۆی بوونی كۆمەڵێك كەموكورتی لە قوتابخانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قوتابخانەكەمان داخرا و ئێستاش دهوامكردن ئاسايى بوهتهوه” .
ئاشكراشی كرد:” بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران هاتۆتە سەرهێڵ و دەرخستەش بۆ چاككردن و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكە كراوەو بەم نزیكانە گرفتەكان چارەسەر دەكرێن.”