وەزارەتی ئەوقاف، مامۆساتایانی ئایینیی ئاگادار دەكاتەوە كە لەكاتی مارەبریندا سەرپێچی بكەن سزادەدرێن.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباره ئایینیی هەرێم، ڕایگەیاند” هەركەسێك بیەوێت ژیانی هاوسەرگیری پێك بهێنێت، پێویستە سەرەتا سەرجەم كارەكانی دادگە و پزیشكی و رێكارە یاساییەكان جێبەجێ بكات، ئەوكات لای مامۆستای ئاینیی مارەبڕین بكرێت”.
وتیشی” ئەگەر بێت و مامۆستایانی ئایینیی سەرپێچی رێنماییەكان بكەن، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت”































































