ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، حکوومەتی عێراق، بەهۆی ئەو كێشانەی لە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک، ڕووبەڕووی هاووڵاتیان بوونەتەوە ، بڕیاری دا تا 1/8/2025 ماوەكەی درێژ بكاتەوە،
یەكێك لەو كێشانە، جیابوونەوەی هاوسەرانە لە یەكتری و هیچ پەیوەندییەكیان نەماوە، نازانن چۆن فۆرمەكە پڕ بكەنەوە، چونكە فۆرمی خۆراكیان جیا نەكردۆتەوە،
ڕاشیگەیاند “بەهۆی چەندان كێشەی دیکەی لە نەشتەرگەری جوانكاری و كێشەی مۆبایلەكانیان بەهۆی دابەزاندنی چەند بەرنامەیەك؛ بۆیە، بەڕێوەبەرایەتیی فۆرمی خۆراك داوا لە هاووڵاتیان دەكات، هەر كەسێك كێشەی هەیە سەردانیان بكات.”
لە سنووری پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دوو هەزار و 297. بریکاریی ئارد و خۆراک هەن.
ڕۆژی پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، ئەپڵیکەیشنی خۆراک لە هەولێر بەفەرمی کاراکرا و لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەشت هەزار بریکاریی ئارد و خۆراک هەن، کۆی گشتی پێنج ملیۆن و 350هەزار کەس بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگرن، بەڵام ئێستا بەهۆی چەند گرفتێکی هاوسەران و جوانکاری ئەو پرۆسەیە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ڕاگیراوە.