مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە داواكارییەك ئێران تووشی شۆك دەكات .
بە گوێڕەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا داوای لە ئێران كردووە واز لە ئەتۆم بهێنێت و لەگەڵ ئیسرائیل ئاشت بێتەوە،
لە درێژەی هەواڵەكەی شەرقولئەوسەت هاتووە كە ترەمپ ئۆفەرێكی شۆكهێنەریشی خستووەتە بەردەم تاران و داوای لێكردوون بچنە ڕیزی ڕێككەوتنەكانی ئیبراهیمەوە و لە بەرامبەردا هەموو سزاكان هەڵدەگیرێن.
ترەمپ هەڕەشەی لە ئێرانیش كردووە لە ئەگەری پیتاندنی یۆرانیۆم، هێرشی سەربازیی توند چاوەڕێیان دەكات .































































