شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی
زۆرن ئەوانەی بەدەست گۆڕانی دەنگ و گیرانی قورقوراگە ئازار دەچێژن و بەردەوام بەدوای چارەسەر دا دەگەرێِن ودەرمانی زۆر بەكار دینن بۆ چارەسەركردن.د.ئومێد مەحمود پزیشكی شارەزای گشتی دەلێت:هەوكردنی قوڕقوڕاگە، بەگشتی دەبێتە هۆی زەقبوونەوە یان لەدەستدانی دەنگ. دەتوانێت توند كورتخایەن یان درێژخایەن بێت.هۆكارە باوەكان:هەوكردنی ڤایرۆسی (زۆرترین باو)وه هەوكردنی بەكتریا (كەمتر باو),زۆر بەكارهێنانی دەنگ (هاواركردن، گۆرانی وتن)جگەرەكێشان یان بەركەوتن بە ماددە وروژێنەرەكان,هەروەها گەڕانەوەی ترشی گەدە وهەستیاری.له نيشانهكانى ئهو ههوكردنه: زەقبوونەوە یان دەنگێكی لاواز,گەرووی ئاوساو,وشكبوونەوەی قوڕگ یان كۆكە,سەختی قسەكردن,هەستكردن بە چەقۆ لە قوڕگدا.
چارەسەر: پشوو بە دەنگت,دوور بكەوەرەوە لە قسەكردن یان چرپەكردنی زۆر,با قوڕگت بە شێداری بمێنیتەوە بۆ ئەمەش ئاوی زۆربخۆرەوە,شێداركەرەوە بەكاربهێنە وهەوا بە شێداری بهێڵەرەوە بۆ ئارامكردنەوەی قوڕگ,دوور بكەوەرەوە لە ماددە وروژێنەرەكان وەك دوكەڵ و كحول,ئازارشكێنە بێ دەرمانەكان بۆ كەمكردنەوەی ئازاری قوڕگ.ئەگەر زیاتر لە ٢-٣ هەفتە بەردەوام بوو، یان ئەگەر ئازار، هەناسەدان/قوتدانی قورس، یان كۆكە خوێن هەبوو، گرنگە سەردانی پزیشك بكەیت.