مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە گوێڕەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (عەرەب نیووز)، سعوودیە لە بەرنامەی دایە تا 5 ساڵی دیكە زیاتر لە هەزار هۆڵ و شاشەی سینەما لە وڵاتەكەی دروست بكات .
دوای ئەوەی لە ساڵی 2018، بە فەتوایەك قەدەغەكردن لە سەر بوونی شاشەی سینەما لادرا، ساڵی ڕابردوو 630 شاشەی سینەمایی لە 60 شوێنی جیاوازی سعوودیە دانراون و بە پێی شارەزایانی ئابووری وڵاتەكە ئەم كرانەوەیە كاریگەریی لەسەر دابینكردنی 7000 هەلی كاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەبووە.