شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
نزیکەی سێ مانگە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران و شەهیدکردنی کچە کوردێکی سەقز لەسەر شەقامەکانن، بەم هۆیەشەوە چەندین گەنج و لاوی تازە پێگەیشتوو لەسەر دەستی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران شەهیدکراون.
کاردانەوەکانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە هەمبەر دڕندەیی دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت و کوشتنی گەنجانی ناڕازی، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، دوێنێ مامۆستایەکی ئایینی لە گوندێکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەر لە دەستپێکردنی وتاری هەینی، بە دەنگێکی بەرزەوە لە بڵندگۆی مزگەوتەوە بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سروودی ئەی شەهیدانی گوتەوە و پشتگیری خۆی بۆ داواکردنی مافی خۆنیشاندەران دەربڕی.