چاوەڕێ دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوو نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆ ببێته‌وه و جارێكی دیكه گفتوگۆ له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكه‌نه‌وه.
تۆڕی “ئێن بی سی نیوز”، بڵاوی كرده‌وه، ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئەتۆمی به‌رانبه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ دەبێتەوە.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، له چوارچێوه‌ی هەوڵە دیپلۆماتییه‌كانه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه بۆ گفتوگۆ و دانوستانی ڕاسته‌وخۆ.

































































