فڕۆكەی بی 52ی شەركەر كە بە تارمای ئاسمان ناسراوە و تا ئێستا هیچ فڕۆكەیەكی هاوشێوە و بەهێزتری لێ دروست نەكراوە، رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە یەكلایی كردنەوەی جەنگەكان، ئەمەش بە هۆی ئەو تەكنۆلۆژیایەی لەكاتی بەرهەم هێنانی لێی بەكار هاتووە.
ئەندازیار نۆشیر گوادیا، دیزاینەر و دروستكەری ئەم فڕۆكەیە، خزمەتێكی بەرفرەوانی بە هێزی سەربازی ئەمریكا كرد و توانی بەم داهێنانە بۆ ماوەیەكی زۆر هێزی ئاسمانی ئەمریكا بەسەر ئاسمانی جیهان زاڵ بكات، تا ئەندازەیەك لە هێرشەكانی سەر زەویش كاریگەری زۆری دەبێت بۆ سەركەوتنی هەر هێزێك كە ئەمریكا پالپشتی بكات.
زۆرینە وڵاتان بۆ بەدەست خستنی زانیاری لەسەر چۆنییەتی و شێوازی دروستكردنی ئەم فڕۆكەیە هەوڵی جددیان داوە، بەڵام دەستیان پینەگەیشتووە، لایەنە پەیوەندارەكانی ئەمریكاش زۆر بەوردی چاودێری دزە نەكردنی زانیاری لەسەر ئەم فڕۆكەیە دەكەن.
سەڕەرای وریایی و گرتنە پیشی رێوشوێنی توندی هەواڵگری، دواجار بە گومانی ناردنی زانیاری لەسەر فڕۆكەی تارمایی ئاسمان، بۆ وڵاتی چین كە ڕكابەرێكی سەرسەختی ئەمریكایە (نۆشیر گوادیا) ئەندازیاری پێشووی کۆمپانیای بەرهەم هێنانی بی 52 لە لایەن هێزەكانی تایبەتی ئەمریكاوە دەستگیر كرا و ئێستا لە بەندیخانەیە و بە تۆمەتی فرۆشتنی تەکنەلۆژیای دزێوی زۆر نهێنی بە چین و چەند وڵاتێکی دیکە، سزای 32 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.