به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ڵێ “واده‌ی پێشكه‌شكردنی فۆرمی زه‌وی كۆتایی هاتووه، تا ئێستا زیاتر له 450 هه‌زار فۆرم گه‌یشتوونه‌ته وه‌زاره‌ت.”
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند “حه‌فته‌ی ڕابردوو دوا واده‌ی پێشكه‌شكردنی فۆرمی زه‌وی بوو، بۆیە ئێستا هیچ فۆرمێكی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی وه‌رناگیرێت و كاته‌كه‌ی ته‌واوبووه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بڕیارێك ده‌ربكات بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان، دەنا به‌پێچه‌وانه‌وه كۆتایی به پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی فۆرمی زه‌وی هاتووه.”
به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌شڵێت “به‌پێی دواین ئاماری به‌رده‌ست تا كۆتا ڕۆژی وه‌رگرتنی فۆرمه‌كان زیاتر له 450 هه‌زار فۆرم گه‌یشتوونه‌ته وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، ئێستا وردبینی بۆ ئه‌و فۆرمه نوێیانه‌ی ده‌كرێت.”
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد “حه‌فته‌ی ڕابردوو ناوی 13هه‌زار پێشمه‌رگه ڕەوانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه و چاوه‌ڕێی ئیمزاكردنین، ئه‌و فۆرمانه‌ی له وه‌زاره‌ت ماون ئەوانیش دوای وردبینی ڕه‌وانه ده‌كرێن و كۆتایی به پرۆسه‌كه دێت، به مه‌زه‌نده‌ی ئێمه نزیكه‌ی 30 هه‌زار ناو ماوه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت.”