پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمەریکی بڵاوی كردەوە نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.
پێگەی ئەلمۆنیتەر لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە كردووە، بڕیارە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا کۆببێتەوە، دۆخی سووریا وپێشهاتەکانی ئەو وڵاتە و پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن.
زیاتر بڵاو كراوەتەوە، لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر، ئەگەری هەیە، باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریاش کۆببێتەوە.
سەردانی تۆم باراک بۆ هەولێر دەبێتە یەکەمین سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەدا سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی داوا لە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا بکات، رێز لە ماف و داخوازی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بگرن.

































































