زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی زانیاریەكانی هۆبەی قوربانیانی مین لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ هەولێر، رۆژی شەممە ٢٨ی ٦ی ٢٠٢٥هاووڵاتییەك بەناوی ( ع.پ.م) كەپیشەی شوانكارە تەمەنی (٢٣) لە كۆێستانی سەروكە لە سنووری قەزای سیدەكان، كەشوێنەكە كێڵگەمینە و ناوچەی قەدەغەكراوە، بەرمین كەوتووە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” هەرچەندە بەشێوەی بەردەوامی تیمەكانمان پەیامی هۆشیاریان گەیاندۆتە هاووڵاتییانی ناوچەكە، بە ئەنجامدانی سمیناری هۆشیاری بۆ مامۆستایانی ئاینی و موختاری گوندەكان و چین و توێژەكانی گۆمەڵگەی سنوورەكە بەگرینگی دەزانی، ئەو هاووڵاتییانەی بەمەبەستی كاروكاسبی روودەكەنە ئەو ناوچانەی قەدەغەكراوی ئەمنین پابەندی رێنمایی و پەیامەكانی هۆشیاری خۆپارێزی بەبن بۆ ئەوە لە رووداوەكانی مین سەلامەت بن.

































































