مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، زیانی زۆری بە باڵەخانە و یەكەكانی نیشتەجێبوون گەیاندووە، سەرۆكی دامەزراوەی نیشتەجێبوونی ئێران دەڵێ”زیانی زۆر بە یەكەكانی نیشتەجێبوون لە تاران گەیشتووە،”
سەرۆكی دامەزراوەی نیشتەجێبوونی ئێران دەشڵێت “لە تاران 222 باڵەخانە و نزیكەی 3500 یەكە زیانیان بەركەوتووە، كە پاكێجێكی دارایی و نۆژەنكردنەوەیان بۆ ڕێكخراوە و ڕادەستی حكومەت كراوە،”
بە پێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی نیشتەجێبوون، بەشی زۆری باڵەخانەكان پێویستە بە تەواوی بڕووخێنرێن و دووبارە دروست بكرێنەوە.































































