موعەمەر ئەلئەریانی وەزیری راگەیاندنی حکومەتی یەمەن هۆشداریدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێک لە پیشەسازییە سەربازییەکانی خۆی لەوان بەرهەمهێنانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئەو ناوچانە دەگوازێتەوە کە بزووتنەوەی حوسییەکان لە باکووری یەمەن کۆنترۆڵیان كردووە.
بە گووتەی ئەلئاریانی، لێکچوونی هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی حوسییەکان لە دەریای سوور و باب ئەلمەندەب، ئاماژەیە بۆ ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئێران لە ئاراستەکردنی ئەم هێرشانە لە ناوخۆی یەمەنەوە.































































