ڕۆژنامەی کەیهان لە وتارێکدا لەژێر ناوی “ئاستی باڵا” لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممە 28-6-2025 ، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە “سیخوڕیکردن بۆ مۆساد” تۆمەتبار کرد و داوای دەستگیرکردن و دادگاییکردنی بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن و بەشداریکردن لە کوشتنی گەلی ئێران” کرد.
کەیهان لە ستوونی وتووێژەکەیدا خوازیاری “دادگاکردن و لەسێدارەدانی” گرۆسی لە وەڵامی داواکارییەکەی بۆ سەفەرکردن بۆ تاران و پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران كردووە.