ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەهۆی هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا دەستی بە سەقامگیری کردووە.
پوتین جەختی لەوە کردەوە کە “رێزێکی زۆر”ی بۆ ترەمپ هەیە و حەز دەکات چاوی پێی بکەوێت، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ “بەتەواوی مومکینە”، هەرچەندە پێویستی بە ئامادەکارییەکی ورد دەبێت.
سەرۆکی ڕووسیا ترەمپی بە “پیاوێکی ئازا” وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا ترەمپ ڕێگایەکی سەخت و ئاڵۆزی گرتووە بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵات و کۆشکی سپی و لە چەندین هەوڵی تیرۆرکردن رزگاری بووە.
پوتین هەروەها گووتی: لە بواری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان تا ئێستا هەموو کێشەکان چارەسەر نەکراون، بەڵام هەنگاوی سەرەتایی نراوە و بەرەو پێشەوە دەڕۆین.
































































