مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات كە وڵاتەكەی ئامادەیە كە پرۆژەی یۆرانیۆمەكەی بۆ وڵاتێكی دیكە بگوازێتەوە.
ئەمیر سەعید ئیراونی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەڤپەیڤینێكی دا لەگەڵ پێگەی “مۆنیتۆر”ی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت “ئێران ئامادەیە بە گوێڕەی مادەكانی ڕێككەوتننامەی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەتۆمیی جیهان، پرۆژەی یۆرانیۆمەكەی بگوازێتەوە بۆ وڵاتێكی دیكە.”
ئیراونی جەخت لەوەش دەكاتەوە كە بە پێی ڕێككەوتنی نێودەوڵەتیی هەموو وڵاتێك مافی خۆیەتی ئەتۆمی هەبێت بە مەرجێك بۆ بواری مەدەنی بەكاری بهێنێت.
































































