کارۆلین لیڤیت، گووتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند” هێرشەکانمان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیییەکانی ئێران سەرکەوتنێکی گەورە بوو، ئێران تەنیا چەند هەفتەیەک لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دوور بوو و چیتر ناتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات”.
کارۆلین لیڤیت گووتیشی” ئەمەریکا دەیەوێت لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەکان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکات، تا ئێستا هیچ ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئێران دیاریی نەکراوە، دەمانەوێت ئێران لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە پرسی ئەتۆم چارەبکات”.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند هەفتەی داهاتوو ئێران و ئەمریکا دانوستان دەکەن و ئەگەریش هەیە بگەن بە رێکەوتنێک.