ئەنجوومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە زۆرینەی کۆماریخوازەکانە، ڕۆژی هەینی هەوڵەکانی دیموکراتەکانی ڕەتکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ زیاتر بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەم بڕیارە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە ترەمپ ڕایگەیاند کە بیر لە ئەگەریبۆردوومانی زیاتر دەکات.
لەم دەنگدانەدا 53 سیناتۆر دژایەتی ئەو بڕیارنامەیەیان کرد کە داوای ڕەزامەندی کۆنگرێسیان کردبوو بۆ هەر چالاکیەکی سەربازیی دیکە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و 47 سێناتۆریش دەنگی بەڵێیان دا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی، ترامپ لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی دانوستان لەسەر پرسی ئەتۆمی ڕەت بکاتەوە و بەرەو پیتاندنی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو هەنگاو بنێت، ئەگەری هێرشێکی دیکەی سەربازی ئەمریکا لە ئارادایە.