دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، ئەگەری هێرشی سەربازی دیکەی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕەت نەکردەوە. پەیامنێرێک پرسیاری لێکرد کە ئایا بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکاتەوە ئەگەر زانیارییەکان ئاماژە بەوە بکەن کە ئێران تا ئاستێکی نیگەرانکەر یۆرانیۆم پیتاندن دەکات. ترەمپ بەبێ دوودڵی گووتی،”بە ڕەهایی”.































































