محەممەد مەحموود – رواندز :
بە پێی نوێترین ئاماری بنكەی ڤێتەرنەری رواندز، لە ئێستادا كاری بەخێوكردنی ڕەشە وڵاغ و مەڕو بزن لە سنووری قەزای رواندز كەمیكردووە، زۆرترین ئاژەڵداریش لە دۆڵی خانەقان لە سنووری ناحیەی وەرتێ.
د. زاهیر تاهیر، بەرپرسی بنكەی ڤێتەرنەری رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند” كاری ئاژەڵداری لە سنووری رواندز بەراورد بە چەند ساڵێك پێش ئێستا كەمیكردووە، هۆكارەكەش زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئاژەڵداران ناتوانن ئاڵێكی پێویست دابین بكەن و گران بوونی نرخی ئالیكیش هۆكارێكە، بە پێی ئەو ئامارەی ڕەشە وەڵاغ و مەڕو بنەی لای ئێمەیە و بەفەرمی تۆماركراون بەو جۆرەی خوارەوەیە. 2450ڕەشە وڵاغ ، زۆرترینیان لە دۆڵی خانەقان لە سنووری ناحیەی ورەتی، 18هەزار سەر بزن، 3500 سەر مەڕ”.
بەرپرسی بنكەی ڤێتەرنەری رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند” كردنەوەی بنكەی وەرگرتنی شیر لە لایەن كارگەی زۆم لە سنووری رواندز وادەكات كاری ئاژەڵداری لە سنوورەكەمان روو لە زیاد بوون بكات، ئاژەڵداران بتووانن بەرهەمی خۆیان ساغ بكەنەوە، ئێمە توانیومانە هەڵمەتێكی شووشتنی ئاژەڵان ئەنجام بدەین دژی تای خوێنەر بوون لە گەڵ دابینكردنی چەند جۆرێكی تری دەرمان.
































































