زاری كرمانجی-وەرتێ
شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ لە سنووری قەزای ڕواندز، بە زاری كرمانجی گووت: ” بەهۆی ئەوەی سنوورەكەمان گەشتیارییە و ساڵانە گەشتیارێكی زۆری ناوخۆی و شارەكانی عێراق و بیانی ڕووی تێدەكەن، بووەتە هۆكاری ئەوەی كە سێكتەری گەشتوگوزار بووژانەوەی باش بەخۆیەوە ببینێت، كە لە ئێستادا زیاتر لە 1000 كەپر و شوێنی گەشتیاری لە سنووری وەرتێ هەن، بەمەش هەلی كار بۆ ژمارەیەكی زۆری گەنجان و هاووڵاتییانی سنوورەكە ڕەخساوە”.
دەشڵێت: ” بە پێویستە دەزانین بنكەیەكی گەشتوگوزاری لە ناحیەی وەرتێ بكرێتەوە، بۆ ئەوەش داواكاریمان پێشكەش كردووە، چونكە بە بوونی بنكەیەكی لەم شێوەیە دەتوانرێت زیاتر سەرپەرشتی ئەو شوێنە گەشتیاریانە بكرێت، ئێمە وەك حكوومەت تەنها چاودێرین بەسەر ئەو شوێنە گەشتیاریانە، ئەوان زیاتر پەیوەستن بە كەرتی تایبەتەوە”.