كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت” پێویستە پەلە بكرێت لە كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا”.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 26-6-2025، ئەپیكۆر- كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە و ” جەخت لە گرینگی و پەلە كردن لە كردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- توركیا دەكەینەوە”.
ئەم كۆمەڵەیە روونیكردۆتەوە” هێڵی بۆری نەوتی عێراق- توركیا، ڕێڕەوێكی هەناردەكردنی سەلامەت لە عێراقەوە بۆ بازاڕەكانی دنیا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دابین دەكات”.
ئەوەشی خستەڕوو” دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- توركیاوە، زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زیاد دەكات.