ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لەسەر ئاستی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد کە نرخی هەر بەرمیلێک لە جۆری برێنت لەسەروو ٦٦ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتووەتە ٦٦ دۆلار و ٧٣ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٦ دۆلار و ٤٣ سەنت بوو.
هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس ٦٥ دۆلار و ١٧ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٤ دۆلار و ٩٢ سەنت بوو.

































































